شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لەسەر سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستان و باشوری كوردستان زیاتر لە 60 كەسیان دەستگیر كردوە كە ویستویانە بەشێوەیەكی نایاسایی بێنە خاكی هەرێمەوە.
شانەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە سنوری رۆژئاوای كوردستان و هەرێم لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپادا 62 سوری دەستگیر كراون، ویستویانە بە شێوەیەكی نایاسایی بێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا دەستگیركراوەكان لێكۆڵینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت.
ماوەی مانگێكە بە هۆی داخستنی دەروازەی پێشخابور كە سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی كوردستانە، بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە رۆژئاواوە خۆیان بگەیەننە هەرێم بە شێوەیەكی نافەرمی سنورەكان دەبەزێنن، بەڵام هەندێكجار لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراقەوە دەستگیر دەكرێن.