دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكان لە حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ساڵی رابردوو چوار لیوای پیادەی هێزی پێشمەرگە یەكیان گرتۆتەوە و هەوڵەكانیش بۆ یەكخستنەوەی تەواوی هێزی پێشمەرگە بەدەوامە، هاوكات سەبارەت بەئاماری چالاكیەكان بۆ ڕێگری لەبازرگانی و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لەهەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد: بەگشتی ساڵی رابردوو 3 هەزار و 89 كەس بەهۆی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون 75 كەس بازرگانیان پێوەكردوە 3014 كەسیشیان بەكارهێنەر بوون.
bestun latef