چاڤی جامی سوپەر وەک هەلێک بۆ بردنەوەی نازناوەكان دەبینم و کلاسیکۆش بە تاقیکردنەوەیەکی گونجاو دەزانم بۆ تیپەكەم

چاڤى هێرناندێزى ڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى ئەمرۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە جامى سوپەرى ئیسپانیا ئاماژەى بەوەکرد، ئەم یارییە هەلێکە بۆ بردنەوەى نازناو و ڕکابەرەکەشیان لە باشترین بارودۆخیدایە لە خولى ئیسپانیا، بەڵام هەردەم کلاسیکۆ دۆخێکى جیاوازى هەیە.

چاڤى دووپاتیکردەوە ئەمرۆ هەموان دەزانن کێ یارى دەکات و ئامادەبوونى پێدرى و تۆرێسیش هەواڵێکى خۆشە بۆ ئەوان، بەڵام پێویستە سەرەتا بزانن تا چەند بۆ یاریکردن ئامادەن و دەشڵێت ئەمرۆ دەبێت خاڵى وەرچەرخان بێت و بردنەوەى یارییەکە گرنگە و هەر وەک یارى کۆتایى وایە و لەویش گرنگتر بەدەستهێنانى نازناوى جامەکەیە”.

چاڤى پێیوایە لە چەند ڕوویەکەوە تیپەکەى بەرەو پێشەوەچووە و هەموو یاریزانەکانى تواناى درووستکردنى جیاوازییان هەیە و کلاسیکۆش تاقیکردنەوەیەکى گونجاوە بۆ زانینى تواناکانى تیپەکەیان.

چاڤى گەشبینە بە تیپەکەى، کە تەنیا دوو مانگە سەرپەرستى دەکات و کاردەکەن و تێدەکۆشن بەپێى تواناى خۆیان و پێیوایە پێویستیشیان بەکات هەیە بۆ گەشەکردن.

پەیوەندیدار