دکتۆر مارف عومەر گوڵ شاعیر و نوسەر و ئەکادیمیستی ناوداری کورد و راگری كۆلێژی یاساو رامیاری زانكۆی سلێمانی بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد.
عارف عومەر گوڵ، برای پڕۆفیسۆر رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پڕۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ دوای ماوهیهك مانهوهی له نهخۆشخانه بههۆی نهخۆشییهوه ماڵئاوایی كرد، ههر ئهمڕۆش له رێڕهوسمێكی شایستهدا لە گوندی هەشەزینی سەر بە ناحیەی سەنگاو بهخاك دهسپێردرێت.
مارف عومەر گوڵ لە ساڵی 1956 لە گوندی هەشەزینی سەر بە ناحیەی سەنگاو لە دایكبوە، یەكەم دامەزراندنی لە ساڵی 1983 لە فەرمانگەی ئاودێری سلێمانی بوە و دوا كاریشی راگری كۆلێژی یاسا و رامیاری زانكۆی سلێمانی بوە، لە ساڵی 1977یش ئەندامی یەكێتی نوسەرانی كورد بوە.
28ی مانگی رابردو، مارف عومەر گوڵ توشی جەڵتەی مێشک بو و خوێن پڕژانێک لەناو سەری دروست بو، کاتێکیش گەیەنرایە نەخۆشخانە راستەوخۆ خرایە ژێر چاودێری چڕ پزیشکی.
پڕۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ، پێشمەرگەی دێرین، شاعیر، نوسەر و یەکەمین ئەکادیمیستی کوردە، بە گۆشەنیگایەکی ئەکادیمییەوە، توێژینەوەی لەسەر جینۆساید و جینۆسایدی کورد نوسیوەو لەو بوارەشدا خاوەنی چەندین توێژینەوەیە، ناوبراو ماوەیەک ڕاگری کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی بوە.
مارف عومەر گوڵ لێپرسراوی لیژنەی بەرزکردنەوەی بڕوانامەی زانستی بوە لە کۆلیژی یاساو رامیاری زانکۆی کەرکوک و سەرپەرشتیاری دەیان نامەی ماستەر و دکتۆرا بوە لە زانکۆکان.