کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار کران.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (14ی کانونی دوەمی 2022) هێزە چەکدارەکان لە سنوری کێلێ، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و کۆڵبەرێک کوژراوە.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: هه‌ر له ڕووداوه‌كه‌دا، خاڵێكی مێهرانیش بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی 45 ساڵ و کۆڵبەرێکی خەڵکی “کێلە” بە ناوی هاوڕێ ئەحمەدی هاوکات بریندار کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دو کۆڵبەرە کە خەڵکی گوندی “مەنیجەڵان” سەر بە شاری بانە بون، لە کاتێکدا دراونەتە بەر دەسڕێژی گوللە کە “لە كاتی گەڕانەوەدابون و هیچ کەل و پەلێکیان پێ نەبوە”.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو باسی له‌وه‌كردوه، ئیبراهیم و مێهران خێزاندارن و هەروەها هاوژینی مێهران رەحمانی کە دو ساڵ پێش ژیانی هاوبەشیان پێکهێنابو، دوگیانە.