پرسەنامەیەك لە مەكتەبی راگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە

بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی ژیان ئاوایی پرۆفیسۆر مارف عومەر گوڵمان بیست. گوڵ شاعیرو نوسەرو مامۆستای زانكۆو پرۆفیسۆرێكی پڕ خزمەت و دڵسۆزی بوو بۆ كوردستان و نەتەوەكەی. خزمەتێكی گەورەی لە بواری زانستی و ئەكادیمی و نوسین و شیعرو رۆژنامەوانی هەیە، هەر لە شاخەوە كە سەرنوسەری گۆڤاری قەندیل بوو، تا ئەو ساتەی كە ژیان ئاوایی كرد. كۆچی دوایی دكتۆر مارف گوڵ كەلێنێكی گەورەیەو پڕكردنەوەی ئاسان نیە.

ئێمە لە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و مەكتەبی ڕاگەیاندن، بەناوی هەموو هاوڕێیانمانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزان و كەسوكارو هاوڕێیانی دەكەین. غەمگینین بەكۆچی دوایی پڕۆفیسۆر مارف گوڵ.

رۆحی شادو جێگای بەهەشت. سەبوری بۆ هەموو لایەك.

مەكتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

15/1/2022

پەیوەندیدار