لەم ھەفتەیەدا تەرمی ئەو کۆچبەرە کوردانە دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان کە شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەیەکی یۆنان خنکان.
شێخ حوسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان رگەیاند، وەفدێکی حکومەتی ھەرێم گەیشووەتە یۆنان و دەزگای لوتکەش سامپڵی DNAی کەسوکاری کۆچبەرە بێسەروشوێنەکانی بە وەفدەکە داوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو پێنج تەرمەی رۆژانی ٦ و ٧ی ئەم مانگە لە دورگەی ناکسۆس لە یۆنان دۆزرانەوە و قوربانی رووداوەکەی یەکەم بوون.
وتیشی،رۆژی دووشەممە و سێ شەممە رێکارەکانی گەڕانەوەی تەرمی ئەو نۆ کۆچبەرە کوردە تەواو دەبن کە لە رووداوی دووەمدا و لە ٢٣ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە ئاوی دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەی سانتۆری یۆنان خنکان.
نوێنەرەکەی دەزگای لوتکە راشیگەیاند،کۆچبەرەکان خەڵکی سلێمانی و دھۆک و کەرکوک و قەڵادزێن و دواتر تەرمەکان دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێم و بەخاک دەسپێردرێن.