شاندی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات

ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز

بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئامادەبوونی بێکەس قادر بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و حەمەڕەش ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پێشوازی لە شاندی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد، کە لە شوان رابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و مەهدی هەمزە ئەندامی سەرکردایەتی و موحسین دەشتی ئەندامی پەیوەندییەکان پێکهاتبوون. لەو دیدارەدا دۆخی سیاسی عێراق و کوردستان باسکرا . لە ئاستی عێراق گفتوگۆ لەسەر پێویستیی هەبوونی کارنامەیەکی کوردستانی کرا ،لە ئاستی هەرێمی کوردستان بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناخەکە و باری ژیان و گوزەرانی خەڵک و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولا بیر و ڕایان لەبارەوە گۆڕدرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرایەوە.

پەیوەندیدار