بەپێی راپۆرتێك کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوبووەتەوە، دەردەخات کە عێراق پلەی پێنجەمی گرتووە لە بوونی زۆرترین یەدەگی نەوت لە جیهاندا.
لەمبارەیەوە ئاژانسی CNBC ئەمریکی راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا هاتووە کە وڵاتی فەنزوێلا لە پلەی یەکەمدا دێت بە بوونی 303 ملیار بەرمیل بەوت و وڵاتی سعودیە لە پلەی دووەمدا دێت بە بوونی 258 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگ و ئێران 208 ملیار بەرمیل نەوت و کەنەدا لە پلەی چوارەم بە بوونی 170 ملیار بەرمیل نەوت و عێراق لە پلەی پێنجەم بە بوونی 145 ملیار بەرمیل نەوت.
لەراپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەکراوە کە عێراق لە پلەی یەکەم دێت لە هەناردەکردنی نەوت لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک بە رێژەی 4.3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە