مانچستەرسیتی و یاریزانەکانی چەندین ژمارەیی پێوانەییان تۆمارکرد

مانچستەرسیتی بەردەوامە لە نوسینەوەی ژمارە پێوانەییەکان و 12 هەمین بردنەوەی لەسەریەکی بەدەستهێنا.

یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی دای ئەوەی لە یاری لوتکەی خولی ئینگلتەرا بە گۆڵیکی بێبەرامبەر لە چێڵسی بردەوە پێگەی خۆی لەپێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدا زیاتر جێگیر کرد.

مان سیتی بە تاکە گۆڵێکی دی برۆین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و خاڵەکانی گەیاندە 56 خاڵ و بەجیاوازی 13 خاڵ لەپێش چێڵسی دووەمی ڕیزبەندیەکەدایە.

مان سیتی لەکۆتا 12 یاری خولی ئینگلتەرادا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ئەوەش نۆیەمین جارە لە مێژووی پاڵەوانیەتیەکەدا 12 یاری لەسەر بردنەوە بەدەستبهێنرێت کە چوار جاریان مان سیتی خۆی تۆماریکردوون.

دی برۆین لەو کاتەوەی لە وەرزی 2015 بۆ 2016 پەیوەندی بە یانەی مان سیتییەوە کردووە زۆرترین گۆڵی لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمارکردوە کە 21 گۆڵە.

ئێدیرسۆنی گۆڵپارێزی مان سیتی تائێستا لە سەدا پەنجای یاریەکانی خولی ئینگلتەرادا پارێزگاری لە خاوێنی گۆڵەکەی کردووە و بووە یەکەمین گۆڵپارێز لە 100 یاریدا نیوەی یاریەکان گۆلەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.

پەیوەندیدار