نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەیان بە جێگیری مایەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٦ دۆلارو ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ بەیانیش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەهەمان نرخ مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستادا بە ٨٤ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزوو نزمی زۆری بە خۆوە بینی، بەڵام بەو پێیەی ساڵی پێدانی ڤاکسین بوو، کە بووە مایەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئابوری جیهانی نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە.

پەیوەندیدار