بەرهەم كەلهوڕی
پێویسته په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌و خۆ هه‌بێت له نێوان ده‌نگی ده‌نگده‌ر و چاكبوون یاخود چاككردنی ههمووبوارهكانی ژیانی هاوڵاتیان ، به‌و واتایه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی كه ده‌چنه نێو ئه‌م پرۆسه‌وه پێشبڕكی بكه‌ن كه هه‌ره زۆریان پێشتر تاقی كراونه‌ته‌وه و دوباره به مێكیاجێكی تازه‌و كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن كه خه‌یاڵین و جێ به جێ ناكرێن دێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه و له‌وانه‌شه پێش ئه‌نجامدانی هەڵبژاردن هه‌ندێ كاری تاكتیكی بكه‌ن تا ڕاده‌یه‌ك ژیانی هاوڵاتیان خۆش بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ ( تا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت ) و دواتر بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان وه‌كو خۆی و خراپتریشی لێ دێته‌وه .
حزبه ده‌وڵه‌مه‌ندو پارهدارو ده‌سه‌ڵات داره‌كان شاره‌زای ئه‌وه بوونه كه چۆن گه‌مه‌كه ده‌كه‌ن ، ئه‌مه سه‌ره ڕای دروستبوونی نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر بێگه‌ردی ته‌واوی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی به‌ناو دیموكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌كه لێره ، ئایا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دواجار ژیانی هاوڵاتیانی پێ ده‌گۆڕدرێت له خراپه‌وه به‌ره‌و باش و باشتر‌و باشترین یاخود ته‌نها كۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی بێ پۆست و پاره ده‌كاته خاوه‌ن پۆست و پاره سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی كه پاره‌یه‌كی بێ شومار له‌م پڕۆسه‌یه سه‌رف ده‌كرێت له بودجه‌ی گشتی ووڵات ؟!
كه‌واته ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و دواجاریش به‌شێكی كه‌م له‌م گه‌له ( له‌ڕووی ژماره‌وه ) كه ده‌چنه نێو پرۆسه‌كه ده‌بن به خاوه‌ن پۆست و ئیمتیازاتی مادی و ژیانیان خۆش ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مافه‌كانی كۆی هاوڵاتیانیش كه ژماره‌یان گه‌لێك زۆرتره له‌وانه‌ی پۆست وه‌رده‌گرن به شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌رامۆش ده‌كرێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌روه‌كو ووتمان خه‌رجی تێچووی ته‌واوی پرۆسه‌كه‌ش هه‌ر له گیرفانی هاوڵاتیانه‌وه ده‌رده‌هێنرێت ، كه‌چی تایتلی سه‌ره‌كی و ڕێكلامی پرۆسه‌كه‌ش بریتیه له باش كردنی ژیانی هاوڵاتیان ؟!
گه‌ر به تێڕوانینێكی ماركسیانە له پرۆسه‌ی دیموكراسی عێراقی بڕوانین ئه‌و قسه‌یه‌ی ( لینین ) مان بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه به دیموكراسی لیبڕالی ده‌وت ( دیموكراسی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ) ، چونكه ته‌نها ئه‌و ژماره كه‌مه ژیانیان خۆش ده‌بێت كه ده‌چنه نێو پرۆسه‌كه و ده‌بن به خاوه‌نی پۆست نه‌وه‌ك كۆی هاوڵاتیان كه ژماره‌یان له‌وان زیاتره و هه‌ر به هه‌ژاری و نه‌داری و بێ مافی و بێ خزمه‌تگوزاری ده‌مێننه‌وه , سه رهڕای ئه‌وه‌ی پێش پرۆسه‌كه كۆمه‌ڵێك له به‌ڵێنی زۆر و گه‌وره به هاوڵاتیان ده‌درێت كه‌چی دوای ته‌واو بوونی پرۆسه‌كه هیچی لێ جێ به جێ ناكرێت .
كه‌واته ئه‌م هۆكارانه ده‌بنه هۆی پاشه كشه‌ی هاوڵاتیان و بێ ئومێد بوون دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنمان بۆ چیه كاتێك كه ژیانمان باش نه‌كات و ته‌نها ژیانی سیاسیه‌كان باش بكات و پڕ پاره و ڕه‌فاهیه‌تیان ( خۆشگوزه‌ران ) یان بكات .
گه‌ر سه‌یری داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی بكه‌ین سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی هه‌ژاری به‌م شێوه‌یه بووه :
2018 ڕیژه‌ی هه‌ژاری : 20%
2020 ڕیژه‌ی هه‌ژاری : 31.7%
سه‌باره‌ت به ڕیژه‌ی به‌شداری كردنی دانیشتوانیش له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ، به گوێره‌ی (ڕۆژنامه‌ی شكۆی كوردستان ) ژماره (12 ) لاپه‌ڕه (2) له نیوان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ساڵی 2005 ه‌وه تا ساڵی 2018 ڕێژه‌ی ده‌نگدان 36% كه‌می كردووه .
واته له‌م ماوه‌یه ڕیژه‌ی هه‌ژاری به‌رز بۆته‌وه و ڕیژه‌ی به‌شداری نه‌كردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر به‌رزه .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می پرۆسه‌كانی پێشووی هه‌ڵبژاردن بریتی بووه له بێ ئومێدكردنی هاوڵاتیان له گه‌یشتن به مافه‌كانیان ئه‌و فیكره‌یه لای ئه‌وان دروست بووه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نها كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌ناو حیزبه سیاسیه‌كان كه ژماره‌یان زۆر كه‌متره به به‌راورد به ژماره‌ی كۆی هاوڵاتیان ته‌نها ئه‌وان خۆشگوزه‌ران و پڕ پاره ده‌كات و كۆی گشتی هاوڵاتیانیش هه‌ر به بێ مافی ده‌میننه‌وه ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌یه وای لێ كردوون كه دوور بكه‌نه‌وه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ، هاوڵاتی ده‌یه‌وێت به‌شداری له پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بكات كه بێ ئومێدی نه‌كات له‌گه‌یشتن به ته‌واوی مافه‌كانی .
هه‌ر ئه‌و حزبانه‌ش كه پاره‌و پۆستیان لایه فێری ئه‌وه بوونه چۆن گه‌مه‌كه ده‌كه‌ن ، شاره‌زای هاوڵاتیان بوونه ، کەواتە هه‌ڵبژاردنیش لە ڕۆژهەڵات وا دەکات هه‌ژاران هه‌ر به هه‌ژاری بمێننەوە ، به‌ڵكو له شۆڕشه‌كانیش به هه‌مان شێوه‌یه و چینی خواروو هه‌ر به هه‌ژاری و بێ مافی ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌وه ته‌نها چینی ناوه‌ڕاسته كه به ماندوو بوون و شه‌ونخوونی چینی خواروو كه هه‌ژارانن ده‌بنه خاوه‌نی پۆست و پاره ( جۆرج ئۆریل له ڕۆمانی 1984 ) .
دوای ئه‌وه‌ی كه ئهمهریكاو هاوپه‌یمانانی له ساڵی 2003 هاتن ڕژێمی سه‌دامیان ڕوخاند بۆ ئه‌وه‌ی عێراق هه‌نگاو بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی لیبڕالی ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش هه‌ر ئامانجه‌كه‌ی خۆی نه پێكا ، به پێی ئاماژه‌كانی ( زه ئیكۆنۆمیست ئێنتیلیگانس ) ی به‌ڕیتانی كه له‌سه‌ر پرسی وولاتانی دیموكراسی له ساڵی 2019 داتایه‌كی خستۆته ڕوو كه ده‌ڵێت له كۆی ( 167 ) ده‌وڵه‌ت عێراق به پله‌ی ( 118 ) یه‌مین دێت بۆ پرسی دیموكراسی . كه‌واته ته‌نانه‌ت هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و دیموكراسیه‌ش كه له لیبڕالیه‌ت هه‌یه ، سه‌ڕای بوونی بۆچوونی تایبه‌تی خۆمان له‌سه‌ر دیموكراسی لیبڕالی كه ئێستا شوێنی نیه باسی لێوه بكه‌ین .