ڕانیک دوپاتیکردەوە هەست بەبێهیواییەکی زۆر دەکات

ڕانیک دوپاتیکردەوە هەست بەبێهیواییەکی زۆر دەکات و بردنەوەیەکی ئاسانیان لەدەستدا.

ڕالف ڕانیکی ڕاهێنەری یانەی مانچستەریونایتد پاش یەکسانبونەکەیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا لە خولی ئینگلتەرا ڕایگەیاند زۆر قورسە دوای ئەو هەموو کاتە ئەنجامەکە بەوشێوەیە بێت چونکە واهەستم دەکرد باشترین یاریە لەوکاتەوە هاتوومەتە یانەکە و بۆ ماوەی 30 خولەک کۆنتڕۆڵی یاریەکەمان کرد بەڵام پێویستە هەندێک لە شتەکان بەشێوەیەکی باشتر ئەنجام بدەین.

وتیشی: پلانی یاریکردنمان فشار خستنەسەر تیپی بەرامبەر بوو و ئەوەشمان بەباشی ئەنجامدا، کاتێک لەئەنجامدا دوو گۆڵ پێشدەکەویت دەبێت بەباشی بەرگری بکەیت تا پارێزگاری لێبکەیت کە ئێمە لەو کارەدا سەرکەوتوو نەبوین.

لەکۆتایشدا وتی: لە کۆتاییەکانی یاریەکەدا چەندین تۆپی ئاسانمان بەخشیە تیپی بەرامبەر و توانیان ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی ئازایەتی تەواومان نەبوو تا زیاتر پێشبکەوین بەڵام ئەو ئەنجامە وەک شکست وایە بۆ ئێمە و زۆر بێهیوام لەو ئاستە پێشکەشمان کرد.

پەیوەندیدار