ڕیاڵ مەدرید کۆتا ڕاهێنانی بۆ یاری کۆتایی ئەنجامدا و ئەسێنسیۆ و کارڤاخال بەشداری یاریەکە ناکەن.
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کۆتایی بە ئامادەکاریەکانی هێنا تایبەت بە ڕووبەڕووبونەوەی ئەتلەتیک بیلباو لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا کە ئەمشەو لە یاریگای نێودەوڵەتی مەلیک فەهد لە ڕیازی پایتەختی سعودیە ئەنجام دەدرێت.
کۆتا ڕاهێنانی یانەی شاهانە بەبێ ئامادەبونی هەریەکە لە مارکۆ ئەسێنسیۆ بەهۆی پێکانەوە و دانی کارڤاخال بەهۆی تووشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدرا و بەشداری یاری کۆتایی ناکەن.
لەلایەکی ترەوە دوای ئەوەی بەهۆی پێکانی لە ماسولکەکانیدا لە یاری کلاسیکۆ بەشداری نەکرد داڤید ئالابای نەمساوی گەڕایەوە ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکان و بۆ یاریەکە ئامادەیە.
ڕیاڵ مەدرید کۆتا ڕاهێنانەکانی لە کەشو هەوایەکی باراناویدا لە شاری وەرزشی نەسر ئەنجامدا کە چەند ڕۆژێکە ئەو وڵاتەی گرتوەتەوە.