ساردترین ناوچەی هەرێم ئاشکرا کرا

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێمە و تیایدا ٩ پلە لە خوار سفرەوە تۆمار کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێمە و تیایدا ٩ پلە لە خوار سفرەوە تۆمار کراوە لە پارێزگای سلێمانی ١٢ سانتیمەتر بەفر باریوە.
بەهۆی ئەو شەپۆلەی بەفربارین و سەرمایەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، لە پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەیی قەسرێ و سیدەکان دەوامی فەرمی سەرجەم دامودەزگاکان راگیراون و لە شارباژێر و چەند ناوچەیەکی دیکە دەوامی باخچە و پۆلەکانی ١ تا ٣ی بنەڕەتی راگیراون.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، مەفرەزەكانیان لە رێگـای سەرەكی (دەربەندیخان- سلێمانی) لە كاردان و چاوێری و هاوكـاری شۆفێران دەكەن ئاگاداریان کردوونەتەوە كە رێگاكە بەتەواوی گیراوە و هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێ تێپەڕێت.
ماوەی نزیکی مانگێکە شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و هەفتەیەکیش دەبێت شەپۆلێکی دەرما و بەفر و باران رووی لە هەرێم کردووە.

پەیوەندیدار