لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی بەفربارینەوە دەوام لە یەکی بنەڕەتی تاوەکو سێی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان و لە سنووری پێنجوێنیش تەواوی قۆناخەکان راگیران. لە سنووری پارێزگای هەولێریش، قەزاکانی كۆیەو چۆمان و مێرگەسوور و سیدەکان پشوویان بۆ دەوامی قوتابخانەکان دام و دەزگاکانی حکومەت لە تەق تەق راگەیاندووە. هەروەها بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی هاتووچۆی نێوان دەربەندیخان – سلێمانی داخرا.
لە پارێزگاری ھەڵەبجەش بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەوە ڕووی لە پارێزگای ھەڵەبجە کردووە، ئەمڕۆ پشووی فەرمیە لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت.
پێشبینیی دەكرێت لە ڕۆژانی ئاییندهدا، هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەریی بارستە هەوایەكی سارد و پلەکانی گەرما بکەوێتە ژێر سفرەوە، هاوکات کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ ئەگەر بارانبارین بەم شێوەیە بەردەوام بێت، هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ مەترسیی وشکەساڵی تێدەپەڕێنێت.