سێ توشبووی دیکەی ئۆمیکرۆن لەهەرێمی کوردستان تۆمارکران

دوای دەرچوونی پشکنینی ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە کە گومانی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنیان لێکراوە، دەرکەوت سێ کەسی دیکەی لەنەخۆشخانەی بلێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر لەپارێزگای هەولێر توشی پەتاکە بوون.

بەرپرسانی تەندروستی پارێزگای هەولێر رایانگەیاند، شەوی رابردوو ئەنجامی پشکنینی سێ توشبووی دیکەی ئۆمیکرۆن پشتڕاستکرایەوە کە لەنەخۆشخانەی بلێ تۆمارکراون و توشی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا “ئۆمیکرۆن” بوون.

شەشی ئەم مانگەش د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، پێنج توشبوی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکروان کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن لەدهۆک و یەکێکیان لەدەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و، چوار ئەندامی دیکەی خێزانەکەشی توش کردوە.

پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندبوو، له‌ ئێستادا چه‌ند كه‌سێكی گومانلێكراوی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له‌ هه‌ولێر له‌ تاقیگه‌ن و پشكنیان بۆ ده‌كرێت.

پەیوەندیدار