به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌سناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور و سارد ده‌بێت له ئێواره‌كه‌ش ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی به‌فربارین و بارانبارین، له شه‌ودا كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله زیاتر ده‌بێت، سبه‌ینێش ئاسمان هه‌ور و سارد و به‌فربارین ده‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌سناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور و سارد ده‌بێت له ئێواره‌كه‌ش ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی به‌فربارین و بارانبارین، له شه‌ودا كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله زیاتر ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دوای نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ری شەپۆلێکی بەفربارین لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری دروستده‌بێت، لە سەنتەری پارێزگاکان بەفربارین دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین زیاتر دەبێت، ئاستی بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
به‌پێی كه‌شناسی، هەندێك ناوچەش ئەگەری بەفربارین بەتێکەڵی لەگەڵ نمە بارانی دەبێت، سبەی لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت، هەندێ کات لە کاتی بەفر خێرا با زیاد دەکات بۆ سەروی 20 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا و سبەی خێرایی با هەیە لە کاتەکانی بەیانی بۆ سەروو 25 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاسمان هه‌ور و سارد و به‌فربارین ده‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كان، له‌گه‌ڵ نمه‌باران له‌كاته‌كانی به‌یانیدا، پاشان له كاته‌كانی دواینوه‌ڕۆ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله كۆتایی دێت و ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ ساماڵ و خێرایی با له‌نێوان 20 بۆ 35 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت.