هەدەسە : لە دەوربەری گرتوخانەکەی حەسەکە ٨٩ چەكداری داعشمان دەستگیركرد

ئـــا : بێــســتون لـــەتــیــف – ئێستانــیــوز

قەسەدە ڕایگەیاند، هێزە تایبەتەکانیان هەوڵی هەڵهاتنی تیرۆرستانی داعشیان تێکشکاند و لە دەوروبەری گرتوخانەی غوێران ٨٩ چەتەیان دەستگیر کرد.

بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هیزەکانی سوریای دیموکرات کاتێک چەتەکانی داعش هەوڵیاندا بەکۆمەڵ لە گرتوخانەی غوێران هەڵبێن، هێزەکانیان لە دەوربەری گرتوخانەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد و ٨٩ تیرۆرستیان دەستگیر کرد.

قەسەدە ڕاشیگەیاند، کە چەتەکانی داعش چوونەتە ناو ماڵی هاوڵاتیان لە گەڕەکی زهور و تەقە دەکەن، بەو جۆرەش دەیانەوێت هیوا بدەن بە چەتە زیندانییەکان.

پێشتریش قەسەدە ڕایگەیاندبوو، سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە ئەو چەكدارانەی داعشیان کوشتووە، کە هێرشیان کردبووە سەر گرتوخانەکە و لەناویشیاندا چەكداری چینی هەیە.

شەوی 20ی کانوونی دووەمی 2022، هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە رایگەیاند پشێوی لە گرتووخانەیەکی شاری حەسەکە دروستبووە، کە ژمارەیەک ئەندامی داعش تێیدا بەندکراون.

داعش دەڵێت دوای ئەوەی شانە نووستووەکانی داعش لە حەسەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک گرتووخانەی گوێران تەقاندەوە، ئەندامانی داعش لە نێو گرتووخانەکەدا دەستیان بە یاخیبوون کرد و هەوڵی هەڵاتنیان دا، دواتر شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەسەدە و شانە نووستووەکانی داعش لە گەڕەکەکانی دەرەوەی گرتووخانەکە دروستبوو.

ئەمڕۆ هەینی 21ی کانوونی دووەمی 2022، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیێندراوێکی لەبارەی نوێترین زانیارییەکانی پەیوەست بەهەوڵی شکاندنی گرووتوخانەی غوێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “دۆخی دەوروبەری گرتووخانەی حەسەکە و گەڕەکەکانی نزیکی هێشتا نائاساییە، لەدوای هێرشەکەی ئەمدواییەی شانەکانی داعش بۆ سەر گرتووخانەی غوێران لە شاری حەسەکە”.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە: “شانەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە گەڕەکی زهور و هەندێک ناوچەی دەوروبەری لەرووی باکوورییەوە خەڵکی سڤیل وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن. هەندێک راپۆرت باس لەوەدەکەن چەند کەسێکی سڤیلیان کوشتووە لەوانەی ئامادەنەبوون فەرمانەکانی ئەو شانانە جێبەجێ بکەن و ئامادەنەبوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و بچنە ناوچەی دیکە”.

پەیوەندیدار