كازمى: کەمتەرخەمەکان سزا ده‌درێن

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد بە پێداچونەوە بە فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکانی دیالە، دەشڵێت: کەمتەرخەمەکان سزادەدرێن لە هەر پلەو پۆستێکبن.

لە راگەیەنراوێکدا، نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە دوای کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان لەبارەگای فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان ئەنجامیدا، رایگەیاند: کازمی لەکۆبوونەوەی لەگەل فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان جەختیکردوەتەوە لەسەر سزادانی کەمتەرخەمەکان لەهەر پلە و پۆستێک بن.

باسی لەوەشکردووە، سەرۆک وەزیران فەرمانیکردوە بە پتەوکردنی ئاسایشی سەر سنوری عێراق و سوریا، بەتایبەت دوای روداوەکانی زیندانی حەسەکە.

هەروەک جەختی کردۆتەوە لەوەی، پێویستە رێگە نەدرێت بە دوبارەبونەوەی دزەکردنی ئەمنی لەو روەشەوە ئەرکی دەزگا هەواڵگرییەکانی زیاتر کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له‌ رۆژئاوای ناحییه‌ی عوزێم له‌ نێوان گوندی (تاڵعه‌ و ئووم كه‌رامی) سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌، داعش هێرشیكرده‌ سه‌ر فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی سه‌ر به‌ سوپای عێراق و 11 سه‌رباز و پله‌دارێك بوونه‌ قوربانی.

پەیوەندیدار