لە ئەنجامی هێرشیكی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەربازگەیەكی سوپای عێراق 11 سەرباز كوژران، ئەمریكاش ئیدانەی هێرشەكە دەكات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال، له ئەنجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای عێراق له دیاله، 11 سه‌رباز له‌كاتی خه‌ودا كوژراون.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی سه‌ربازی به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، كه چه‌كدارانی داعش نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایان بە هەل زانیوەو لە كاتژمێر 20:30 دوای نیوه‌شه‌و هێرشەكەیان ئه‌نجام داوه‌و لە ئەنجامدا 11 سه‌ربازیان كوشتووه كه له‌نێوایاندا ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی مولازم هه‌یه.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال له‌به‌رپرسێكی ئه‌منی گواستویه‌تییه‌وه كه چه‌كدارانی داعش به ئۆتۆمبێڵ له سه‌ربازگه‌كه نزیك بوونه‌ته‌وه‌و ده‌روازه‌ی سه‌ربازگه‌كه‌یان شكاندووه‌و ته‌قه‌یان له‌سه‌ربازه‌كان كردووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه كه له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا، سه‌ربازه‌كانی سه‌ربازگه‌كه خه‌وتبوون، ته‌نها سه‌ربازێك رزگاری بووه ئه‌وه‌یش له‌وكاته‌دا له‌گه‌رماو بووه.
لەلایەكی دیكەوە باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق ده‌ربڕێ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرایه سه‌ر سوپا له دیاله.
له راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرایه سه‌ر سوپای عێراق له دیاله سه‌ركۆنه ده‌كات، كه بووه هۆی كوژرانی 11 سه‌ربازی هێزه ئه‌منییه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئێمه شانبه‌شان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كانمان ده‌وه‌ستین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه، له دڵه‌وه هاوخه‌می خۆمان بۆ خێزانی قوربانییه‌كان ده‌رده‌بڕین.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له رۆژئاوای ناحییه‌ی عوزێم له نێوان گوندی (تاڵعه و ئووم كه‌رامی) سه‌ر به پارێزگای دیاله، داعش هێرشیكرده سه‌ر فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی سه‌ر به سوپای عێراق و 11 سه‌رباز و پله‌دارێك بوونه قوربانی.