پلەکانی گەرما دوای شەپۆلە بەفربارینەکەی هەفتەی رابردوو، تادێت زیاتر دادەبەزن. ساردترین ناوچەی باشووری کوردستان لە 24 کاتژمێری رابردوو پێنجوێن بووە بە 24 پلە ژێر سفری سیلیزی. لە رۆژهەڵاتی کوردستان ساردترین شار بیجاڕ بووە بە 21-، ساردترین ناوچەی باکووری کوردستان قارس بووە بە 24- و ساردترین شاری رۆژئاوای کوردستانیش حەسەکە و عەفرین بوون بە 2 پلە ژێر سفری سیلیزی.
نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو لە بەشەکانی کوردستان
- هەرێمی کوردستان
پێنجوێن 24-
حاجی ئۆمەران 11-
بارزان 10-
سلێمانی 8-
هەڵەبجە 7-
دهۆک 5-
هەولێر 4-
کەرکووک 2-
- ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بیجاڕ 21-
سنە 17-
سەقز 16-
کرماشان 14-
ورمێ 14-
مەریوان 12-
مهاباد 11-
بانە 10-
خوڕەماوا 8-
- باکووری کوردستان
قارس 24-
ئاگری 22-
ئەرزەڕووم 21-
ئەردەخان 18-
جۆلەمێرگ 9-
ئامەد 4-
- ڕۆژئاوای کوردستان
حەسەکە 2-
عەفرین 2-
قامشلۆ 1-
کۆبانێ 0