عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ دەوڵەتانی جیھان، حەوتەم دەوڵەمەندترینە لە یەدەگی غازی سروشتیدا کە خاوەنی (5.7 ترلیۆن پێ سێجای غازە)، بۆیە باوەڕی وایە “بەپلانێکی تۆکمە نەک گرفتی غاز و کارەبا، خۆشگوزەرانیشی دەھێنا”.
عەلی حەمە ساڵح لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک باسی لەوەشکردوە، “دڵنیام لەوەی نەوت ھیچ ئایندەیەکی گەشی پێ نیە بۆ خەڵکی کوردستان، ئەگەر پلانێکی تۆکمە ھەبێت نەک چارەسەری گرفتی غاز و کارەبا، غاز ئایندەیەکی گەشی پێیە بۆ کوردستان، چونکە بەپێی داتای فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، یەدەگی غازی ھەرێمی وردستان (5.7 ترلیۆن پێ سێجایە) ئەگەر ئەم داتایە دروست بێت ھەرێم لە یەدەگی غازی سروشتی دەکەوێتە دوای سعودیە!”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “پرسیاری جدی ئەوەیە ڕوئیای ھەرێمی کوردستان بۆ ئەم سامانە سروشتیە چیە؟ نەک خەڵک گرفتی بوتڵێک غازی ھەبێت”.
لەبارەی وەبەرهێنانیش لەغازی سروشتیدا عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، “من دەزانم وەبەرھێنان لە غازی سروشتی بەراورد بە نەوت کاتی زۆر زۆر دەوێت، بەڵام بەراورد بە نەوت کەمترین پلان بۆ وەبەرھێنان ھەیە!”.