لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لە رۆژی دووشەممە 24-1-2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 88 دۆلار و 70 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بە 85 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخەکانی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەزۆری لەبەر تووندبوونەوەی کێشەی نێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا بەرزبووتەوە کە نیگەرانی دروستکردووە لەسەر پچڕانی هەناردەکاریی نەوت و گازی رووسیا. لەلایەکی دیکەشەوە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس نەیانتوانیوە بەپێی پلانەکانیان خستنەڕووی نەوت زیادبکەن و ئەوەش بازاڕەکانی نەوتی رووبەڕووی کەمیی نەوت کردووە.
هەفتەی رابردوو دووبانکی ئەمریکا مۆرگن ستانلی و بانکی ئەمریکا پێشبنینی نوێی خۆیان بۆ نرخی نەوت راگەیاند و ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوتیان بۆ نزیکەی 100 دۆلار بە دوور نەزانی.
بەهای دراوەکان بیانیەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان-:
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
148,100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
167,000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
199,000=£100
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=2,735,000
نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=112,050$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=134$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
1343=100$
نرخی زێڕ-:
نرخی زێڕیش هەر بە بەرزی ماوەتەوە و یەک ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە 1837 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
نرخی زێڕی عەیار 24 بە 436 هەزار دینارە
نرخی زێڕی عەیار 22 بە 400 هەزار دینارە
نرخی زێڕی عەیار 21 بە 385 هەزار دینارە
ز.س