بەگوێرەی نەخشەی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکرێت لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفربارین چەند ناوچەیەکی هەرێم بگرێتەوە و سەرەتای شەپۆلەکەش لەپارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات.
ئاسۆ شێخ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتو کەش وهەوا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری جێگیر دەبێت و بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
رونیشیکردەوە، لە رۆژی پێنجشەممەوە پێشبینی شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین دەکرێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
لەبارەی دەنگۆی شەپۆلی بەفربارینیش لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەرزەزانی سلێمانی باسی لەوەکرد، دەنگۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ئەمڕۆ هەرێم دەگرێتەوە بەو شێوەیە نییە، تەنها لە سنوری پارێزگای دهۆک و قەزای زاخۆ پێشبینی دەکرێت بەفر ببارێت.