ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز
پێکهاتەی سەرەتایی ئیتاڵیا بۆ یارییەکانی پاڵاوتن بڵاوکرایەوە و جارێکیتر بالۆتێلی بانگهشێتکرایەوە.
ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لیستی سەرەتایی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ یارییەکانی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بڵاوکردەوە.
بۆ یەکەمجار لە مانگی دوانزەی 2018ەوە جارێکیتر ماریۆ بالۆتێلی بانگهێشتی ڕیزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرایەوە دوای ئەوەی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی ئەزەنە سپۆری تورکی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و بەشداری لە 14 گۆڵی یانەکەی کردووە بە تۆمارکردنی نۆ گۆڵ و پێنج ئەسیست.
لیستەکەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە 35 یاریزان پێکهاتووە، مانچینی ڕاهێنەریش لە ناوەڕاستی مانگی دووی داهاتوودا لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی ئاشکرادەکات بۆ یارییەکانی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال.
لە نێو یاریزانەکاندا هەریەکە لە کیلینی و فلۆرێنزی و بارێلا و لوکاتێلی و بالۆتێلی و بێراردی و ئیمۆبێلی و ئینسینی بانگهێشتکراون و بۆ یەکەمجاریش هەردوو یاریزانی بەرازیلی لویس فیلیپی یاریزانی لازیۆ و جواو پیدرۆی یاریزانی یانەی کالیاری بانگکراون.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە 24ی ئازاری ئەمساڵدا لە قۆناغی پاشكۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر هەڵبژاردەی مەقدۆنیای باکوور یاریدەکات و لە ئەگەری بردنەوەی لەو یاریەدا ئەوا لە یاری یەکلاکەرەوەدا رووبەڕووی براوەی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و تورکیا دەبێتەوە.