بەرهەم كەلهوڕی
کاتێک کە زلهیزەکان تێک دەشکێن و پارچە پارچە دەبن بەشێکیان بەخەون و خەیاڵی ئەو مێژووەوە سیاسەت دەکەنەوە و هەوڵ دەدەنەوە بگەنەوە ئەو ئاستە بەرزەیەی کە پێشتر تێیدا بوونە و بەکەمتر لەوە ڕازی نابن ، ڕوسیای ئیستا وڕابەری پێشووی یەکێتی سۆڤیەتی جاران یەکێکە لەو هێزانەی کە هەوڵی گەڕاندنەوەی مێژوو دەدات ، دەیەوێت ئەوانەی لەدەستی دەرچووە دوبارە بیانگەڕێنێتەوە بەجۆرێک کە زۆر گوێ به گلەیی و نا ڕەزایی و هەڵوێستی توندی ووڵاتە زلهێزەکانی وەکو ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی ئەمریکاش نادات لە هاوپەیمانی ناتۆ ، ڕوسیا خۆی پێ هاوتای ئەمریکایە وخۆی لەو پێ بچووکتر نیە ، لە ساڵی (۲۰۱٤) ڕوسیا بڕیاری دا نیمچه دورگەی قڕم بگەڕێنێتەوە بۆ خۆی دوای ئەوەی لە ساڵی ۱۹٥٤ خرشوف بەدیاری بەخشبووی بە ئۆکڕانیا ، ئەم کردەیەی ڕوسیاش ناڕەزاییەکی گەورەی ئەمریکاو هاوپەیمانانی ئەمەریکای بەدوای خۆی هێناو تەنانەت ئەندامیەتیەکەشیان لە گروپی ( G8) هەڵپەسارد کەچی ڕوسیا پاشگەز نەبووە وە لە و کارەی کەکردی. خودی ئۆکرانیاش تا ساڵی ۱۹۹۱ و هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت بەشێک بوو لەم یەکێتیە و چونکە زۆر دەوڵەمەندە بە هەموو جۆرە سامانە سروشتیەکان و ئابووریەکی بەهێزی هەیە هەر بۆیەش دەعمێکی زۆر باشی ئەم یەکێتیەی دەکرد ، کەواتە لەبەر هۆکارە مێژوویەکەی کە پێشتر بەشێک بووە لە یەکێتی سۆڤیەت و جگە لەوەش ئابووریەکی بەهێزی هەیە و ڕوسیاش باش لەوە گەیشتووە کە ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لە هاوپەیمانی ناتۆ چاویان بڕیوەتەوە ئۆکڕانیا و بەهەموو شێوەیەک دەعمی دەکەن تا ل ڕوسیای دوور بخەنەوە تەنانەت سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (جو بایدن ) ووتی هەوڵ دەدەین ئۆکڕانیا بکەین بە ئەندامی ناتۆ واتە بیکەن بە هاوپەیمانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی و زیاتر لە ڕووسیای دوور بخەنەوە ، ڕوسیاش خۆی بە خاوەن مافتر دەزانێت لەو بارەیەوە . ڕووسیا و ئەمەریکا بە هێزێکی زۆرەوە لە بارەی ئۆڕکرانیاوە لەگەڵ یەکتر دەدوێن ، دۆخەکە بۆنی جەنگێکی گەورەی خوێناوی لێ دێت لە نێوان ئەو دوو زلهێزە گەورەیە ( ڕوسیا و ئەمەریکا ) .