ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردۆتهوه كه ئەم شەو چوارشەممە لە کاتەکانى درەنگدا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سپى ناوەڕاست کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان, لەگەڵ بارستە هەوایەکى سارد .
ههروهها دهڵێت: سبەى پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوەى زیاتر دەکات بەفر و باران بارین لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژهی بهمهشكردووه لە دواى نیوەڕۆ رۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاىی دێت .