ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و سبەی دووشەممەش مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ مانگی (2022/1) بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشووتر دابەشدەکرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ به‌ وێستگەنیوز دراون، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان گەنجینەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە (30-1- 2022) مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە بۆ مانگی (2022/1) دابەشدەکرێت.

هەروەها سبەی دووشەممەش مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ مانگی (2022/1) بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوتر دابەش دەکرێت.

رۆژی سێشەممە 25-1-2022، وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم کرد بەبێ لێبڕین.

پەیوەندیدار