بەهۆى گەردەلولى بەفرەوە لە چەند ویلایەتێکى ئەمریکا بارى لەناکاو ڕاگەیەنرا

بەهۆی بەهۆی دروستبوونی گەرلەلولی بەفرەوە لە ویلایەتەكانی خۆرهەڵات، ناوەڕاست و باكووری خۆرهەڵاتی ئەمریكا باری لەناكاو ڕاگەیەندرا و كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵك دروست كردووە.بەهۆی بەردەوامیی بەفربارین، هۆشداریی “دۆخی كەشوهەوای زستان” بە 55 ملیۆن هاووڵاتیی ویلایەتی ڤێرجینیا تا ماینی درا.بەشی خزمەتگوزاری كەشوهەوای نیشتمانیی ئەمریكا، رایگەیاند كە پێشبینی بەفربارینێكی چڕ لە ویلایەتەكانی باكووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە دەكەن.

راشگەیەندرا كە لە ناوچەكانی وەك ڤێرمۆنت، نیو هامپشیر، كۆنیكتیكەت، ماسەشوستێس، رۆدی ئایلاند و ماینی و چەند ناوچەیەكی دیكە، خێرایی رەشەبا دەگاتە 115 كیلۆمەتر و بەفریش بە بەرزی یەك مەتر دەكەوێت.لە 10 ویلایەت كە نیویۆرك و نیوجێرسیش دەگرێتەوە،

بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر “دۆخی بەپەلە” راگەیەندرا و بانگهێشتی خەڵك كرا كە “ئەگەر ناچار نەبن نەچنە دەرەوە”.لەلایەكی دیكەوە، شاری بۆستۆن كە یەكێكە لەو شارانەی زۆرترین كاریگەری بەفر بارینی كەوتووەتە سەر و لە دوێنێوە زەنگی “دۆخی بەپەلەی بەفر” لێ دراوە.هاوكات (میشێلی وو) سەرۆكی شارەوانی بۆستن، لەبارەی دۆخی كەشوهەوای سەختی بۆستن، وتی: “ئەمە ئەگەری دروستبوونی زریانێكی بەفریی مێژوویی هەیە، زۆر گەورەیە

پەیوەندیدار