دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێی وایە، سیاسەتەكانی جۆ بایدن سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەی لاواز و بێتوانایە و دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم.
ترامپ لە وتەیەكدا لەبەردەم هەوادارانی لە شاری “كۆنرۆی” ولایەتی تەكساس باسی لەوە كردووە، لاوازی و بێتوانایی بایدن مەترسی راستەقینە بۆ هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم دروست دەكات.
وتوشیەتی، لە سەردەمی سەرۆكایەتی بایدن، كۆریای باكور ژمارەی هەڵدانی موشەكەكانی بۆ ئاستێكی پێوانەیی زیاد كردووە، هەروەها رێكخستن و ئیدارەدانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان لاواز بوو.
ترامپ لە بەشێكی تری قسەكانیدا باسی لەوەش كردووە، ئامۆژگاری بایدن دەكات گرنگی بە بابەتی كۆچەرە نایاساییەكان بدات لەسەر سنورەكانی “ئەمریكا – مەكسیك” و سنوورەكان بپارێزێت نەك ئەوروپای رۆژهەڵات و لەبری ئەوەی باسی داگیركردنی دەوڵەتێكی تر بكەن، داگیركردنی وڵاتەكەمان بوەستێنن.