هێرشبەرەكەی سەر فڕۆكەخانەی بەغدا دەستگیركرا

سەرچاوەكانی هەواڵی عیراق ئاشكرایان كرد، ئەو كەسەی هێرشە موشەكییەكەی بەرەبەیانی رۆژی هەینی بۆ سەر فڕۆكەخانەی بەغدا ئەنجامداوە لە نزیك خورماتوو دەستگیر كراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا دانی بەوەدا نەناوە سەر بە كام لایەنە.
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویان كردووەتەوە، ئەو كەسەی لە رێگەی چەند موشەكێكەوە هێرشی كردە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا ناوی “ئەكرەم قەیسی”یە و لە نزیك خورماتوو دەستگیر كراوە.
بەپێی وتەی هەمان سەرچاوە، تۆمەتبارەكە گواستراوەتەوە بەغدا و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستی پێكردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا دانی نەناوە بەوەدا سەربە كام لایەنە.
سەرلەبەیانی رۆژی هەینی لە رێگەی 6 موشەكەوە هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا و بەهۆیەوە فڕۆكەیەكی مەدەنی زیانی پێگەیشت و ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

پەیوەندیدار