کامیرۆن و بۆرکینا فاسۆ گەیشتنە قۆناغى پێش کۆتایى جامى ئەفریقا

کامیرۆن و بۆرکینا فاسۆ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەدەستهێنا.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەفریقا، هەڵبژاردەی کامیرۆنی ڕێکخەری پاڵەوانێتییەکە، بەرامبەر هەڵبژاردەی گامبیا یاریکرد.

کامیرۆن بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی لە سودی خۆی کۆتایی پێهێنا و هەردوو گۆڵەکەش کارل توکۆ ئیکامبی لە خولەکەکانی 50 و 57دا تۆماریکردن.

بەمەش کامیرۆن شانبەشانی هەڵبژاردەی بۆرکینا فاسۆ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، کە ئەمیش لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی تونسی بردەوە و گۆڵەکەش دانگۆ واتارا لە خولەکی 45دا تۆماریکرد.

تا ئێستا ڤینسنت ئەبوبەکری هێرشبەری سەنیگال بە شەش گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی جامی ئەفریقای گرتووە و بەجیاوازی گۆڵێک لە پێش کارل توکۆ ئیکامبی هێرشبەری کامیرۆنەوەیە

پەیوەندیدار