نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ڕووی لەدابەزینکرد.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٩ دۆلارو ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دواداخستندا بە ٨٩ دۆلارو ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

لەهەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستادا بە ٨٧ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا ٨٨ دۆلارو ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بە شێوەی ئەمڕۆ بەرزنەبۆتەوە.

بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت پەیوەندی بە داخوازی زیاترەوە هەیە لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، هاوکات سیاسەتی رێکخراوی ئۆپێک پلەس کۆنترۆڵی بازاڕی کردووەو قۆناغ بە قۆناغ نەوتی زیاتر دەخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

پەیوەندیدار