هێزە ئەمنییەکانى ئێران گەنجێکى كورد له‌پێش چاوی دایكی ده‌كوژن

گەنجێکی کوردی خەڵکی کرماشان لە پێش چاوی دایکی لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ درایە بەر دەستڕێژی گولە و کوژرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناوی محەممەد ئەحمەدی مەتین لە پێش چاوی دایکی و بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە کەڵانتەری ئاریا شاری کرماشان کوژرا.
.
سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدی مەتین لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگه‌یاندوه‌: ڕۆژی هەینی ڕابردو، محەممەد لەگەڵ دایکی کاتێک لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی خزمێکیان گەڕاونەتەوە لە گۆڕەپانی شوهەدا لە ئاکامی گێرە شوێنی هێزەکانی کەڵانتەری ئاریا شار وداوای بەرتیل لە ناوبراو، بووەتە دەمەقاڵێیان
.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژەی بەوەشداوە، ئۆتۆمبێلی کەڵانتەری دوای ئەو دەمەقاڵێیە شوێن ئۆتۆمبێلی محەممەد کەوتوە و لە شارەکی سەجادیە دوای ئەوەی محەممەد حازر نەبوە بەرتیل بدات، ئەو هێزانە محەممە دیان لە پێش چاوی دایکی داوەتە بەر دەستڕێژ و دو گوله‌ بەرسەر وسینگی کەوتوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

تەرمی محەممەد ئەحمەدی مەتین دوای ئەوەی کە ڕادەستی پزیشکی داد کرابو، دواجار ڕۆژی سێشەممە 1ی 2 ی 2022، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی باخی فیردۆس لە کرماشان ئەسپەردە کراوە.

ڕێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كه‌ زانیومانه‌ کە ئەو سەربازەی کە تەقەی لە محەممەد کردوە هەڵاتوە و ئەو ئەفسەرەش کە لەگەڵی بوە دەستبەسەر کراوە

پەیوەندیدار