حكومەتی ئەمەریكا 2000 سەربازی دیكە ڕەوانەی ئەوروپا دەكات و زۆرینەشیان ڕەوانەی پۆڵەندا دەكرێن و 1000 سەربازیش لە ئەڵمانیاوە دەگوازێنەوە بۆ ڕۆمانیا، ئەمەش بەمەبەستی پتەوكردنی ڕۆژهەڵاتی وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ دژی زیادبوونی هێزەكانی ڕووسیا لەنزیك سنوورەكانی ئۆكرانیا.
جۆن كیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ڕایگەیاند، لە ئۆكرانیا شەڕ ناكەن، بەڵام ئەگەر ڕووسیا ئۆكرانیا داگیربكات، ئێمە ئاماژەیەك دەبین لەسەر ئەوەی لە پاڵ ناتۆدا دەوەستین، لە پاراستنی 30 وڵاتەكەی ئەندام لە هاوپەیمانێتیەكەدا.
وتیشی”ڕەوانەكردنی ئەو هێزانە بۆ هەمیشەیی نییە، بەڵام ئەمەریكا دەتوانێت بەپێی ئەو مۆڵەتەی پێیدراوە هێزی زیاتر ڕەوانە بكات”.
ئاشكراشیكرد، سەرۆكی ڕووسیا هیچ ئاماژەیەكی پیشاننەداوە لەسەر ئەوەی بیەوێت گرژییەكان كەم بكاتەوە و بەردەوام بووە لە زیادكردنی هێزەكانی لە بێلاڕووس و سنوورەكانی باكووری ئۆكرانیا و سنوورەكانی ڕووسیا لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیادا.