گرژیەكانی نێوان ڕوسیا ئۆكرانیا زیاتر دەبێت و ئەمریكاش هێز ڕەوانەی ئەوروپا دەكات

حكومەتی ئەمەریكا 2000 سەربازی دیكە ڕەوانەی ئەوروپا دەكات و زۆرینەشیان ڕەوانەی پۆڵەندا دەكرێن و 1000 سەربازیش لە ئەڵمانیاوە دەگوازێنەوە بۆ ڕۆمانیا، ئەمەش بەمەبەستی پتەوكردنی ڕۆژهەڵاتی وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ دژی زیادبوونی هێزەكانی ڕووسیا لەنزیك سنوورەكانی ئۆكرانیا.

نزیكەی 700 كۆچبەر لەسەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا لە جەنگەڵەكانن

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، بەپێی دوایین ئامار، نزیكەی 700 كۆچبەر لەسەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا لە جەنگەڵەكانن و نزیكەی 250 كۆچبەریش لە پایتەختی بێلاڕووس لە هۆتێل و شوێنی نیشتەجێبووندان. ئاری