ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز
بە ئامانجی پشتیوانی سەربازیی ئەندامانی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دژی روسیا، یەکەم یەکەی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە ئەڵمانیا.
فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بڵاویکردەوە، کە یەکەی (18)ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی گەیشتونەتە بنکەی سەربازیی “ویسبادن” لە نزیک شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا.
فەرماندەییەکە، ڕاشیگەیاند؛ لە بنکەی “ویسبادن” بڕیارگەیەکی فەرماندەیی دادەمەزرێت، بۆ پشتیوانی لە هەزار و( 70)سەربازی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، کەبڕیارە ڕەوانەی پۆلەندا بکرێن.
فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا ئاماژەى بەوەشدا، ئەم یەکەیە، یەکەم بەشە لەو سێ هەزار سەربازە کە بەپێی بڕیاری وەزارەتی بەرگریی و فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی ناتۆ لە ئەوروپا جێگیر بکرێن.
هەروەها، بەپێی ئەو زانیاریانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، یەکەیەکی زرێپۆش کە هەزار سەربازیش لەخۆ دەگرێت و لە ئێستادا لە نزیک شاری ‘ویلسک’ی ئەڵمانیا جێگیرن، بەمزوانە دەنێردرێن بۆ ڕۆمانیا.
لە سەروبەندی گرژییەکانی ڕوسیا و ناتۆ لەسەر ئۆکرانیا، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردو، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی ناردنی سێ هەزار لە سەربازەکانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دەرکرد