ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لە هاوینی ڕابردوودا لە یانەی بەرشەلۆنەوە پەیوەندیکرد بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیەوە و تا ئێستاش ئاستی یاریزانەکە و ئامارەکانی لەم وەرزەدا وەک پێویست نین.
ڕۆژنامەی ئێل کۆنفیدینسیال بڵاویکردوەتەوە، میسی هەست بە دڵخۆشی ناکات لە پاریس سان جێرمان و نایەوێت تا کاتی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەردەوام بێت.
ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردوە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بە دوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت کە بتوانێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و جارێکیتر درێسی یانە کەتەلۆنیەکە بپۆشێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، چەند هۆکارێک بونەتە بێهیوابوونی میسی لە پاریس ئەوانیش ئاستی وەک پێویست نییە و گۆڵی کەمی لە یانەکەدا تۆمارکردووە و وە نەبوونی شوێنێکی گونجاو بۆ مانەوە تیایدا .
ڕونیشیکردوەتەوە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە شێوازی پلان و یاریکردنی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری یانەکەی ڕازی نییە و بەهۆکاری دابەزینی ئاستی دەزانێت لەم وەرزەدا.