بەڕێز : ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاو و ڕێز..
بەبۆنەی 28 ـەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم یادە هاندەر بێ بۆ پتر پێشکەوتنی خەباتی یەکگرتوو و بەدیهێنانی ئامانجە مەزنەکانی گەلەکەمان .
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەکو لایەنێکی سیاسی، بە سیاسەتی نیشتمانی و میانڕەویی خۆی لە هاوکێشە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق، لە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و چارەسەركردنی کێشەکانی خەڵک دەوری دیار و بەرچاوە.
لەم بۆنەدا لەسەر بنەمای رێزگرتن لە بیر و باوەڕی یەکتر، جەخت دەكەینەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی بەردەوام لە نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
پیرۆز بێ ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
5ی شوباتی 2022
( ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز
)