ئەمریکا هۆشدارى دەدات لە کوژرانى ٥٠ هەزار کەس و ئاوارەبوونى پێنج ملیۆن

بەرپرسانی سوپا و هەواڵگریی ئەمریکا، هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەوە کرد کە ئەگەر رووسیا ئۆکراینا داگیر بکات، رەنگە ٥٠ هەزار کەس بکوژرێن و پێنج ملیۆن کەسیش ئاوارەبن.بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیای ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە، بەرپرسانی سوپا و هەواڵگریی ئەو وڵاتە سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراینا و رووسیا زانیارییان بە کۆنگرێس و هاوبەشە ئەورووپییەکان داوە.بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە رووسیا نزیکە لە تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی بۆ داگیرکردنی فراوانی ئۆکراینا و ئەگەر ئەو وڵاتە داگیر بکات ئەوا رەنگە ٥٠ هەزار کەس بکوژرێن و پێنج ملیۆن کەسیش ئاوارەبن.بەرپرسەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەوە کردووە کە حکوومەتی کیێڤ لە ماوەی دوو رۆژدا دەڕووخێت و ئەوەیش خراوەتە روو کە لە سنووری ئۆکراینادا، ٨٣ یەکەی سەربازیی هەیە کە هەر یەکێکیان پێکهاتووە لە نزیکەی ٧٥٠ سەرباز.

پەیوەندیدار