سوپای ئەمریکا، دەیان بارھەڵگریی پشتیوانی سەربازیی بە رێگەی خاکی عێراقەوە رەوانەی بنکە سەربازییەکانی خۆی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کرد.
ھێزەکانی ئەمریکا لە دوای ھێرشەکانی مانگی رابردوی گروپە چەکدارەکانەوە، ھێزی سەربازیی زیاتر بۆ بنکە سەربازییەکانی خۆی لە کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە و دێرزور رەوانە کردوە و هاوکارییەکانیش لەرێگەی دەوازەی سنوری ئەلوەلید-ی نێوان عێراق و سوریا، رەوانەی ناوچەکانی شەددادی رومەیلان-ی سەربە حەسەکە و کێڵگەی نەوتی عومەر دێرزور کراوە.
ئەو کاروانە سەربازییەی ئەمریکا کە گەیشتوەتە کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێکھاتوە لە زرێپۆشی سەربازیی، تانک و ژمارەیەکی زۆری جبەخانە.
سەربازانی ئەمریکا مانگی رابردوش، پشتیوانی سەربازیی ھاوشێوەی لە عێراقەوە بۆ سوریا ناردبو.