لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا تۆتنهام بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە برایتۆنی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16.
لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی چوارەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی برایتۆن بوەوە.
یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی تۆتنهام کۆتاییهات، هاری کەین دوو گۆڵ و سۆلی مارچ بە هەڵە لە خۆیان گۆڵەکانی تۆتنهامیان کرد، یافیس بیسۆما لە خولەکی 63 تاکە گۆڵەکەی برایتۆنی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، تۆتنهام سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەدەستهێنا و برایتۆن ماڵئاواییکرد.