سەلاح دوپاتیکردەوە یاریەکەی سەنیگال وەک ژیان و مردن وایە و گرنگترین شت بەدەستهێنانی نازناوەکەیە.
محەمەد سەلاحی میسری ئەستێرەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دوپاتیکردەوە کە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان هێندەی بەدەستهێنانی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر گرنگ نیە بەلایەوە.
سەلاح لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی تایبەت بە یاری کۆتایی بەرامبەر سەنیگال ڕایگەیاند لەگەڵ لیڤەرپوڵ نازناوەکانی چامپیۆنس لیگ و خولی ئینگلتەرام بەدەستهێناوە لەگەڵ بازلیش خولی سویسرام بردەوەتەوە بەڵام بەدەستهێنانی نازناوێک لەگەڵ میسرکارێکە کە وەسف ناکرێت و خەونی پێوە دەبینم.
وتیشی: پێشتر هەڵبژاردەی میسر لە ساڵی 2017 یاری کۆتایی ئەم پاڵەوانیەتیەی ئەنجامداوە بەڵام بەهۆی ماندوێتی و پێکانەکانەوە نازناوەکەی لەدەستدا، بەڵام یاریەکەی ئەمڕۆ جیاواز دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە کلیلی سەرکەوتن لەو یاریەدا ئەوەیە بە هەمان شێواز یار بکەین کە لە بەرامبەر کۆتدیڤوار و کامیرۆن و مەغریب دەرکەوتین چونکە یاریەکەی سەنیگل وەک ژیان و مردن وایە.