لە باشوری عێراق هێرشکرایەسەر دوو کاروانی هێزەکانی ئەمریکا

شەوی رابردو لەنزیک هەردوو شاری سەماوە و دیوانیە لەباشوری عێراق هێرشکرایەسەر دوو کاروانی گواستنەوەی کەرەستی لۆجستی و سەربازی هێزەکانی ئەمریکا، ئەویش لەرێگەی دانانی بۆمبی چێنراو بۆ کردنەئامانجی هێزەکانی سەر بە سوپای ئەمریکا.

پێگەی “صابرین نیوز” لەهەژماری فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، کاروانێکی گواستنەوەی کەرەستی لۆجستی و سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە سەماوە لەرێگەی دانانی بۆمبی چێنراوەوە بەئامانج گیراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای چەند خولەکێکیش لەو رووداوە لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی سەماوە-دیوانیە هێرشیکراوەتەسەر کاروانێکی دیکەی گواستنەوەی کەرەستی لۆجستی و سەربازی هێزەکانی ئەمریکا.

دوای بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان و مانەوەی بەشێک لەو هێزانە لەچوارچێوەی راهێنان و راوێژ بە سوپای عێراق، لەم کاتەدا بەشێوەیەکی بەردەوام هێزەکانی ئەمریکا و هێزە بیانییەکانی دیکە دەکرێنە ئامانج، گروپە چەکدارییەکانیش داوا دەکە حکومەت بڕیارەکەی پەرلەمان جێبەجێ بکات.

پەیوەندیدار