پلاندانانی عێراق: لە بودجەی 2022دا هیچ پڕۆژەیەکی نوێ جێبەجێ ناکرێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022دا هیچ پڕۆژەیەکی نوێی نەخستوەتە ناو بودجە، بەڵکو پارە بۆ پڕۆژە تەواونەکراوەکان تەرخاندەکرێت کە لەم کاتەدا 6000 پڕۆژە جۆراوجۆر کاریان تێدا دەکرێت.

دوێنێ شەممە 5-2-2022، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لە پڕۆژەیاسای ئەمساڵی بودجە هیچ پڕۆژەیەکی نوێ جێبەجێ ناکرێت و ناخرێتەناو یاسای بودجە، بەڵکو کارکردن لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی هەرێمەکان بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم کاتەدا کارکردن لە پڕۆژە تەواونەکراوەکان بەردەوامە کە لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 پارەیان بۆ تەرخانکراوەتەوە و لەماوەیەکی دیاریکراودا تەواو دەکرێن.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسی لەوەشکردوە، لەم کاتەدا 6000 پڕۆژە جۆراوجۆر کاریان تێدا دەکرێت و هەنگاوەکانیش بۆ کارکردنەوە لە پڕۆژە راگیراوەکان بەردەوام دەبێت.

پەیوەندیدار