ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز
ھێزەکانی سوپای عێراق و هێزه ئهمنییهكانی دیكه ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، دەست پێ کرد.
ھێزەکانی سوپای عێراق وهێزه ئهمنییهكانی دیكه ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، دەست پێ کرد.
سوپای عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، ھێزە ئهمنییهكان و سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە دوورگەی ئەلبومەرسوس رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێ کردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.