نوێنه‌رایه‌تی باڵای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه وسیاسه‌تی ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند: له‌نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی روسیا له‌سه‌ر سنووری ئۆكراینا، تێده‌گه‌ن وله‌دوای جه‌نگی سارد به‌ملاوه به‌مه‌ترسیدارترین قۆناغدا تێده‌په‌ڕن.
جۆزێپ بۆرێل، نوێنه‌ری باڵای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه وسیاسه‌تی ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌كانی رابردوودا ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته ژێر ئه‌و كاریگه‌ره جیۆسیاسیه‌ی كه‌روسیا دروستی كردووه وگوتی: پرسی وزه له‌چه‌قی گرژییه‌كانی نێوان روسیا وئۆكراینا دایه.
بۆرێل گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی روسیا، دوودڵ نابێت له‌به‌كارهێنانی دابینكردنی گرنگی وزه بۆ ئه‌وروپا وه‌كو ئامرازێكی فشار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه جیۆسیاسییه‌كانی، نرخی وزه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوودا بۆ شه‌ش تاكو 10 هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه.
جۆزێپ بۆرێل، له‌هه‌ڵسه‌نگاندنیدا بۆ نووسراوه‌كانی سه‌باره‌ت به‌متمانه‌ی ئه‌منی له‌نێوان ئه‌مریكا وناتۆ له‌گه‌ڵ روسیا، گوتی: وه‌كو یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌مریكا وناتۆ بۆ روسیا سه‌باره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین.