ئەمریكا : سەبارت بە ئۆكرانیا هۆشداری دەداتە ڕوسیا

جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا “پنتاگۆن” رایگه‌یاند، ڕوسیا به‌رده‌وامه‌ له‌زیادكردنی سه‌رباز و كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌نزیك سنوره‌كانی ئۆكرانیا به‌تایبه‌تی له‌ناو بیلاڕوسیاوه‌، پێشبینیشده‌كه‌ن ناوچه‌ی دۆنباسی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا داگیربكات.

جۆن كێربی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی ڕوسیا له‌ماوه‌ی دو رۆژی رابردودا فه‌رمانیكردوه‌ به‌ زیادكردنی به‌رده‌وامی تواناكانی تۆپخانه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی و موشه‌ك و سیستمی به‌رگری موشه‌كی و یه‌كه‌ تایبه‌ته‌كانی.

وتیشی، “پێشبینیكرد كه‌ روسیا دۆنباس له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا داگیر بكات، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش هه‌مو ئه‌و وڵاته‌ ده‌توانێت داگیر بكات

به‌وته‌ی جۆن كێربی، ئه‌مریكا نزیكه‌ی 80 هه‌زار سه‌ربازی له‌ ئه‌وروپادا هه‌یه‌ و تواناكانیشیان به‌جۆرێكه‌ ده‌توانن ئه‌ركه‌كانیان به‌ باشی جێبه‌جێبكه‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، جین ساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، واشنتن دو ڕێگا له‌ قه‌یرانی ئۆكرانیادا په‌یڕه‌و ده‌كات، دیپلۆماسیه‌ت و رێگریكردن، هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیش په‌یوه‌سته‌ به‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ڕوسیاوه‌.

جین ساكی وتیشی، “ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ ئه‌وروپیه‌كانمان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان به‌رامبه‌ر به‌ ڕوسیا یه‌كده‌گرین، له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیاش كار ده‌كه‌ین بۆ وه‌ستاندنی هێڵی بۆری گازی نۆرد 2 ئه‌گه‌ر ڕوسیا ئۆكرانیا داگیر بكات

پەیوەندیدار