سەرۆکی فراکسیۆنەکانی کوردستان سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن و چۆنیەتی جێنەجێکردنی هەڵبژاردنەکە کۆببنەوە.

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە کە بەشێک لەلایەنەکان داوایانکردووە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیارە لەم ساڵدا بەڕێوەبچێت، بە چوار بازنەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

لایەنەکان داوای ئەوەشیان کردووە کە دەستکاری پێکهاتەی نوێنەرایەتی هێزە سیاسییەکانی کۆمسیۆن نەکرێت و تەنها 9 كەسی تر وەك سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران هەڵبژێردرێنەوە.

پێشتر زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی جەختی لەوەکردەوە کە لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت و یەکێتی لەگەڵ فرە بازنەییدایە.

لەلایەکی دیکەوە ە پارتی داوادەكات هەڵبژاردن لە كوردستان بەیەك بازنەبكرێ و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنیش بە پێی ئیستحقاقی 2018 سەرلەنوێ پێكبهێنرێتەوە.

تا ئێستا هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت و هیچ لایەنێک داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە.

پەیوەندیدار